رێکراوە دیموکراتیەکان
گرنگی بەکارو چالایەکایەکانی رێکخراوەکان لە سنووری مەخموور دەدات بۆ بەرەو پێشخستنی توانای گەنجان لەو دەڤەرە

لاپه‌ڕه‌کان

ده‌ستپێک
ئه‌لبۆمی وێنه‌کان
زانیاری
ئه‌رشیڤ
دراوسێکان

وێبڵاگی دۆستان


گروپی گەشەپێدان

بەیانی21/2/2007 کاتژمیر 2ی پاش نیوەرۆ لەبارەگای سەنتەری رۆشنبیری قەرەچووغ ژمارەیەک لە رۆشنبیران و کەسایەتی ناو شاری مەخموور بۆ باسکردنی کێشەو گیروگرفتەکانی سنوورەکە کۆدەبنەوە . بریارە لەکۆبونەوەکە باس لە پێکهێنانی گروپێک بکرێ کە کار بۆ گەیاندنی کێشەو گیروگرفتەکانی مەخموور بۆ بەردەم دەسەلاتی کوردی بکات.


,22:29 , 2007/3/18 ,
بۆچوونه‌کان ( 0 ) | بۆچوون | لینکی بابه‌ت

رەخنە

پیرۆزبایی و رەخنە

20:27, 2007/2/23 .. چینی به ناوى هه ندى له ئه ندامانى (س.ر.ه.ق) سەرەتا بە ناوی خۆمان و ژمارەیەک لە ئەندامانی سەنتەری ر.ه.قەرەچووغ پیرۆزبایی لە ئێوە دەکەین بەبۆنەی کردنەوەی سایتەکەتان، هیواداری سەرکەوتنت بۆ دەخوازین، لە هەمان کات رەخنەی خۆمان ئاراستەی ئێوەو هەندێ لە هەڤالانی دەستەی کارگێری سەنتەر دەکەین کەوا ئەم کۆبوونەوە لای ئێمە شاراوە بوو و پێشتر و تا ئێستاش ئاگادار نەکراینەتەوە ، و سەبارەت بەم باسەش زۆر لە رۆشنبیران و خاوەن هەلوێستەکان پەراوێز خراون ، بۆیە بەبڕوای ئێمە نەدەبوا کۆبوونەوەکە بەم شێوە بکرابوا .
م خەلیل
لەجیاتی ژمارەیەک لە ئەندامانی سەنتەر
23/2/2007


,22:21 , 2007/3/18 ,
بۆچوونه‌کان ( 0 ) | بۆچوون | لینکی بابه‌ت

kesayety



هةوال

بەیانی21/2/2007 کاتژمیر 2ی پاش نیوەرۆ لەبارەگای سەنتەری رۆشنبیری قەرەچووغ ژمارەیەک لە رۆشنبیران و کەسایەتی ناو شاری مەخموور بۆ باسکردنی کێشەو گیروگرفتەکانی سنوورەکە کۆدەبنەوە . بریارە لەکۆبونەوەکە باس لە پێکهێنانی گروپێک بکرێ کە کار بۆ گەیاندنی کێشەو گیروگرفتەکانی مەخموور بۆ بەردەم دەسەلاتی کوردی بکات.




,00:52 , 2007/3/18 ,
بۆچوونه‌کان ( 0 ) | بۆچوون | لینکی بابه‌ت

گەرانەوەی هەڤالی بەریز مام جەلال

ئەمڕۆ 14/3/2007 هەڤالی بەڕێز مام جەلال گەرایەوە کوردستان و لە شاری سلێمانی لەلایەن سەدان هەزار لەدۆستانو لایەن گرانی ی ن ک وە پێشوازیەکی گەرمی لێکرا ، دەتوانین بڵێن ماوەی چەند ساڵێکە بەو شێوەیە جەماوەر لەدەوری سەرکردەیەکی سیاسی یان حزبێک کۆ نەبۆتەوە بە هۆی بێزاری خەڵک لە بڵاو بوونەوەو تەشەنەکردنی دیاردەی گەندەڵیو کەمی خزمەتگووزاریو کەمی پێداوەستیە سەرەکیەکانی خەڵک لە سووتەمەنیو کارەباو زۆری شتی تر . ئەم کۆبوونەوە جەماوەریە فراوانەی ئەمرۆ دەری دەخا کە گەلی کورد لە کاتی پێویستیو پەرۆشی بۆ سەرکردەیەکی مێژویی گەورەی وەک مام جەلال ئامادەیە هەموو رقێکو تورەییەک بەلاوە بنێو جارێکی تر پشتوو پەنای ی ن ک بێ . بەم بۆنەوە ئێمە پیرۆزبایی لە تەواوی میلەتی کوردو گەلانی عێراق دەکەین وە هیوای تەمەنێکی درێژ بۆ هەڤالی بەرێز مام جەلال دەخوازین لە هەمان کاتدا داواکارین لە سەرکردایەتی ی ن ک کە هەرچی دەکرێ لە هەوڵو تێکۆشان لە پێناوی خزمەت گەیاندن بە گەلو بن بڕ کردنی دیاردەی گەندەڵی درێخی نەکەنو هەوڵەکانیان لەم پێناوەدا چڕتر بکەنەوە. کوورد ئامادەیە خۆشەویسترین شت لەژیانی خۆیدا پێشکەش بە سەرکردەکانی بکات، با ئێمەش لە ئاست گەورەییو دڵسۆزی ئاواندابین. 


,21:41 , 2007/3/14 ,
بۆچوونه‌کان ( 0 ) | بۆچوون | لینکی بابه‌ت

سەلامەتی مامە

     نەخۆشی مام جەلال راستیەکی بۆ دۆستو دوژمن سەلماند کە سەرکردایەتی کورد بەتایبەتی کەسی مام جالال خاوەنی پێگەیەکی جەماوەری زۆر مەزنە بە پێچەوانەی تەپڵی دڕاوی ئەوانەی پێیان وایە دەوری سەرکردایەتی کورد تەواو، ئیتر دەبێ بنەو بارگە بپێچنەوەو گۆرەپان چۆل کەن ، گەورەترین راپرسی ئەو رێورەسمانەی کەلە چەند رۆژی رابردووی گەلی کوردە لە ناوچە جیا جیاکانی کوردستان بە شێوازی جیا جیا کە ئەو خەڵکە هەستوو سۆزی خۆی بەرامبەر بە نەخۆشی مام جەلالو چاک بوونەوەی دەربری

   ئێمە لە نوێنەرایەتی مەخمووری رێکخراوە دیموکراتیەکانی ی ن ک زۆر دڵ خۆشین بە سەلامەتیو گەرانەوەی هەڤالی بەرێز مام جەلال هیوای تەمەن درێژی بۆ دەخوازین . ئێمە تێدەگەین کە بوونی سەرکردەیێکی وەک هەڤال مام جەلال بۆ سەقامگیریو ئارامی لە عیراقو رۆژهەلاتی ناوەراستو کوردستان چەند گرنگە

                                                   نوێنەرایەتی مەخمووری

                                          رێکخراوە دیموکراتیەکانی ی ن ک

                                                               6/3/2007

 


,23:00 , 2007/3/6 ,
بۆچوونه‌کان ( 0 ) | بۆچوون | لینکی بابه‌ت

هاواڵی وەرزشی

بەبۆنەی 16سالەی راپەڕین

یانەی وەرزشی قەرەچووغ ماراسۆنێک بۆ 20 وەرزشوان رێک خست

  ئەمرۆ 5/3/2007 یانەی وەرزشی قەرەچووغ بەبۆنەی 16ساڵەی راپەرین ماراسۆنێکی بۆ 20 وەرزشوانی مەخموور رێکخست کە لە بازاڕگەوە دەستی پێ کرد بۆ بەردەم کۆمەتەی رێکخستنی مەخموور لەئەنجامدا یاریزان زیاد فاتە توانی پلەی یەکەم بەدەست بێنێ ، پاشان لەلایان ژمارەیەک لەئامادەبوان دیاری بەسەر سەرکەوتووەکان دابەش کرا.


,22:07 , 2007/3/5 ,
بۆچوونه‌کان ( 0 ) | بۆچوون | لینکی بابه‌ت

grupy perepydan

دەستەی ئامادەکاریگروپی پەرەپێدانی مەخموور

یەکەمین دانیشتنی خۆی رێکخست

دوێنێ  27/2/2007کاتژمێر 4ی دوای نیوەڕۆ دەستەی ئامادەکاری گروپی پەرەپێدانی مەخموور لەیەکەمین دانیشتنی خۆیدا کە لەسەنتەری رۆشنبیری قەرەچووغ بەرێوە چوو پاش گفتوگۆیەکی تێروتەسەل لەسەر بارودۆخی مەخموور لەبوواری رۆشنبیری و خزمەتگووزاری( کە بێزاریەکی زۆر لای خەلک تەشەنەی کردووە بە هۆی کەمتەرخەمی دەسەلات لە ئاوردانەوە لە باری دواکەوتویی شارۆچکەی مەخموور)بڕیاردرا کە ئامادەکاری بکرێ بۆ کۆبوونەوەێیکی فراوانی بەشێکی زۆر لەکەسایەتی و خەڵکی رۆشنبیری دەڤەرەکە بۆ ئەوەی ببێتە کارتی فشار لەسەر دەسەلآت چیتر ئەم شارە بەو شێوەیە فەرامۆش نەکرێ . ئەوەی شیاوی باسە پێشتر لەکۆبوونەوەی ژمارەیاک خەڵی رۆشنبیر دەستەی ئامادەکار پێک هات کە ئەم بەرێزانە بوون 

موحسن شوانی

قادر عومەر

سالار سیامەند

سادرەدین قەراجی

غازی جەعفەر

هێمن سابر

بەلام بەهۆی سەرقالی هەریەک لەبەرێزان قادرعومەرو غازی جەفەرو سادرەدین قەراجی لەجێگای ئەوان هەریەک لە بەرێزان قارەمان وڵاتو خەلیل پەروەر ئامادەی یەکەمین کۆبونەوە

,23:34 , 2007/2/27 ,
بۆچوونه‌کان ( 0 ) | بۆچوون | لینکی بابه‌ت

یانەی وەرزشی قەرەچووغ لە یانەی نیشتمان دەباتەوە

رۆژی هەینی رێکەوتی 24/2/2007 لە یاریگای وەرزشی قەرەچووغ لە مەخموور یانەی وەرزشی قەرەچووغ لە یاریەکی دۆستانەدا میوانداری یانەی وەرزشی نیشتمانی کرد کە یانەیێکی پلەیەکی شاری هەولێرە . لە هەردوو گێمی یارییەکەدا هەردوو تیپ ئاستێکی بەرزیان لە یاریکردن نیشاندا لە ئەنجامدا یانەی وەرزشی قەرەچووغ توانی بەدوو گۆڵ بەرامبەر بەگۆلێک بۆ یانەی نیشتیمان یارییەکە بباتەوە.

,23:29 , 2007/2/26 ,
بۆچوونه‌کان ( 0 ) | بۆچوون | لینکی بابه‌ت

 دەستەی نوێی تیپی قەرەچووغ  هەڵبژێردرا

لە پێناو بوژانەوەی بواری مۆسیقا و گۆرانی و سەرلەنوێ رێکخستنەوەی (تیپی مۆسیقای قەرەچووغ) ،رۆژی 18/2/2007 ، کاتژمێر (4) ی ئێوارە ، لە( بنکەی وەرزش و لاوانی مەخموور) ،بە بەشداری (24) دەنگدەر ، ( تیپی مۆسیقای قەرەچووغ ) ، لە دوای (20) ساڵ دامەزراندنی ، لە کەشێکی دیموکراتی و لەباردا ، دەستەیەکی نوێی بۆ بەڕێوەبردنی کار و چالاکییەکانی تیپ هەڵبژارد،سەرەتا ئەم هونەرمەندانە خۆیان پاڵاوت :

1- محسن عثمان حامد.

 2- سلێمان عەلی ئەسعەد.

 3- یوسف خالید وەیسی .

4- یونس عەلی شەریف

5- نزار جەمیل محمدعلی               

6-ئەیوب محمد سلطان .

7-عدنان حسن ئەحمەد .

8- ریاظ صدیق عەبدوڵڵا.

9-  سالار خدر پیرداود .

10- سازگار محمد قادر .

پاشان لە پرۆسەکەدا (5) هونەرمەند بەم ناوانە بۆ دەستەی بەڕێوەبەر دەرچوون :

1- یوسف خالید وەیسی .                  سەرۆکی تیپ                (19) دەنگ .

2- سالار خدر پیرداود .                   بەرپرسی راگەیاندن         (17) دەنگ .

3-  محسن عثمان حامد                   بەرپرسی هونەریی           (15) دەنگ. 

4- نزار جەمیل محمدعلی                بەرپرسی پەیوەندییەکان    (15) دەنگ .

5- سلێمان عەلی ئەسعەد              بەرپرسی کارگێڕیی و دارایی (13)  دەنگ .

شایانی باسە لیژنەی سەرپەرشتیی کۆبوونەوە و هەڵبژاردنەکە لە لایەن ئەم هونەرمەندانە بەڕێوەچوو : 1- جەمال جەمیل . 2- جەمیل سنجاوی . 3- بایەزید رەحمان


,23:07 , 2007/2/18 ,
بۆچوونه‌کان ( 0 ) | بۆچوون | لینکی بابه‌ت

هه‌ڵه‌ی کوردبڵاگه‌ر له‌ چه‌ن ڕۆژی ڕابردوو

به‌ڕێزم، بۆ کێشه‌کانی ئه‌م دوایینه‌ی کوردبڵاگه‌ر داوای لێبردنت لێده‌خوازم. وه‌ک ده‌بینیت هه‌مۆشتێک ئاساییه‌ من برده‌وام ده‌بم بۆ چاک سازی و به‌رز کردنوه‌ی کوردبڵاگه‌ر هیوادارم له‌ م رۆژانه‌ی داهاتوو دا چه‌ن هه‌واڵێکی خۆشت بۆ بنێرم. له‌گه‌ڵ ڕێزم سه‌لاح

,03:00 , 1970/1/1 ,
بۆچوونه‌کان ( 0 ) | بۆچوون | لینکی بابه‌ت